سوپاسنامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنی رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا ئه‌مساڵیش 22ی پووشپه‌ڕ ساڵرۆژی تێرۆری رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بووه‌ته به رۆژی ده‌ربڕینی بێزاری له تێرۆریسمی ده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ته سه‌رکوتکه‌رانه‌کانی کۆماری ئیسلامی. ئه‌مساڵیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که کۆماری ئیسلامی له ترسی مانگرتنی یه‌کگرتووانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له چه‌ند رۆژ
14 / 7 / 2011
له‌مه‌وبه‌ره‌وه شه‌قام و مه‌یدانه‌کانی ساره‌کانی کوردستانی میلیتاریزه کردبوو، فسارێکی زۆری خستبوه سه‌ر دوکانداران و به شێوه‌ی ره‌شبگیر سه‌دان که‌س له لاوانی گرتبوو، به‌و حاڵه‌ش خه‌ڵکی وشیار و مافخوازی کوردستان ئیراده‌ی خۆیان به شێوه‌ی جۆراوجۆر نوانده‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌کان خه‌ڵکی شار و ناوچه جۆراوجۆره‌کانی کوردستان به شێوازی جۆراوجۆر و گونجاو، وه‌ک داخستنی به‌شێکی به‌رچاو له دوکان و بازاڕه‌کان، هاتنه سه‌ر شه‌قام و مه‌یدانه‌کان به جل و به‌رگی کوردییه‌وه، کوژانه‌وه‌ی چرای ماڵه‌کانیان نیشانیان دایه‌وه که سه‌ره‌ڕای سه‌رکوت و فشاری کۆماری ئیسلامی یادی قاسملووی رێبه‌ر له دڵیان دا زیندوویه و بێزاریی و تووڕه‌ییان له کۆماری ئیسلامی له‌وپه‌ڕی خۆی دایه.
له 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵدا ئه‌گه‌رچی قورسایی و فساری هێزی سه‌رکوت رێگه‌ی له‌وه گرتبوو، خه‌ڵکی کوردستان به‌و شێوه‌یه‌ی ده‌یانه‌وه‌ێ ئیراده‌ی خۆیان بنوێنن، ناڕه‌زایه‌تیی په‌نگخواردووی خۆیان له کۆماری ئیسلامی بخه‌نه ڕوو، به‌ڵام ئه‌وه به‌و واتایه نییه که وره و ئیراده‌ی خه‌ڵک له کزی دابێ.
له راستی دا هه‌ر ئه‌وه که کۆماری ئیسلامی ئه‌مساڵ قورس‌تر له ساڵامی پێشوو هێزی سه‌رکوتکه‌ری له شاره‌کانی کوردستان بڵاوکردبۆوه، نیشانه‌ی ئه‌و راستته‌یه که رێبه‌رانی کۆماری ئیسلامی باش له‌و راستییه گه‌یشتوون خه‌ڵکی کوردستان ئه‌گه‌ر بچووکترین ده‌رفه‌تیان بۆ هه‌ڵکه‌وێ به شێوه‌یه‌کی یه‌کگرتووانه و سه‌رانسه‌ری، ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی خۆیان ده‌نوێنن.
22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ که هه‌م له لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانه‌وه و هه‌م له لایه‌ن چالاکانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له نێوخۆی وڵات، له سه‌روویانه‌وه سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان به‌ڕێز محه‌مه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند، وه‌ک رۆژی ناڕه‌زایه‌تیی له تێرۆریزمی ده‌وڵه‌تی و سه‌رکوتی خه‌باتی مه‌سده‌نی دیاریکرابوو، لاپه‌ڕه‌یه‌کی دیکه‌ی خسته سه‌ر ئه‌زموونه‌کانی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. بۆیه له سایه‌ی ئه‌و ئه‌زموونانه‌وه‌یه که هیوادارین له ده‌رفه‌ت و هه‌لی دیکه‌دا خه‌ڵکی کوردستان له‌م شێوازه‌ی خه‌بات سوودی زیاتر وه‌رگرن.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای به‌رزنرخاندنی به‌شداریی خه‌ڵکی کورستان له چالاکییه‌کانی رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا، و ده‌ربڕنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ خه‌ڵکی کوردستان، بۆ جارێکی دیکه سیاسه‌تی سه‌رکوت و ئه‌منیه‌تی و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه مه‌حکووم ده‌کا.
به‌و هیوایه که خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ریی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌رده‌م له گه‌شه و په‌ره‌گرتن دابێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان
23ی پووشپه‌ڕی 1390
14ی ژووئیه‌ی 2011