به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک : فشار هێنان بۆ سەر موجاهیدین، کادۆیەکە بۆ کۆماری ئیسلامی حەوتووی رابردوو دوای گەڕانەوەی وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە سەفەری تاران دەوڵەتی عێڕاق جارێکی دیکەی رای گەیاند کە رێکخراوی موجاهیدین خەڵقی ئێران دەبێ کەمپی ئەشرەف لە رۆژهەڵاتی بەغدا چۆڵ بکا و هەتا کۆتایی ساڵی 2011ی زایینی هەموو ئەندامانی ئەو رێکخراوە خاکی عێراق بەجێ بێڵن. ئەمجارەیان بە رواڵەت میکانیزمێکی گونجاوتر بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دۆزراوەتەوە و پێشنیار کراوە
27 / 6 / 2011
لێژنەیەکی سێ قۆڵی لە نوێنەرانی دەوڵەتی ئێران و نوێنەرانی دەوڵەتی عێڕاق و نوێنەری خاچی سووری نێودەوڵەتی پێک بێ، بۆ ئەوەی گۆیا کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی ئەو موجاهیدانە بکەن کە دەیانەوێ بگەڕێنەوە ئێران، یان بە زمانێکی دیکە بڵێین ئەمان نامە لە جەللادەکانی کۆماری ئیسلامی وەربگرن.
ئەگەر لە بیرمان بێ لە دوای هێرشی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عێراق و رووخانی رێژیمی سەدام حوسێن ئەمریکا هەموو چەکەکانی موجاهیدینی وەرگرت و کەمپی ئەشرەفی خستە ژێر چاودێریی توندی هێزەکانی لە عێڕاق لەسەر ئەو بناخەیە کە ئەمنیەتی هێزەکانی ئەو رێکخراوە لە پەلاماری نیزامیی ئێران و عێڕاق دابین بکرێ. کەچی بەداخەوە دیتمان کە لە ماوەی حەوت ساڵی رابردوودا دانیشتووانی کەمپی ئەشرەف چەند جار کەوتوونە بەر پەلاماری هێزەکانی هەردوو دەوڵەتی ئێران و عێڕاق و ئەمریکاش دژکردەوەیەکی یەکلاکەرەوەی لە خۆی نیشان نەداوە.
ئێستا ئەوە دەبینین جارێکی دیکە ئەو برینە سەری هەڵداوەتەوە و داوا دەکرێ لە ماوەی شەش مانگ و تەنیا لە شەش مانگ دا چوار پێنج هەزار ئەندامی یەکێک لە گەورەترین رێکخراوەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی خاکی عێراق بەجێ بێڵن. بە زمانێکی سادە داوا لە موجاهیدین دەکرێ خۆیان تەسلیمی رێژیمی ئێران بکەنەوە تا قینی دەیان ساڵەی خۆی بە وان بڕێژێ ز زیندان و ئەشکەنجەو ئیعدام و دوور خرانەوە و رەفتاری دژی ئینسانییان بەسەردا دابەش بکا.
سەیر ئەوەیە لیژنەیەک کە پێشنیار دەکرێ بەناو بۆ چارەسەری گیروگرفتی موجاهیدین پێک بێ، نه نوێنەری موجاهیدینی تێدایە، نە نوێنەری دەوڵەتی ئەمریکا کە پاراستنی ئەمنیەتی ئەوانی وەئەستۆ گرتوە. سووچێکی ئەو لیژنەیە نوێنەرانی رێژیمێک پێکی دێنن کە زیاتر لە 30 ساڵە خوێنی موجاهیدین و هێزەکانی دیکەی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەخواتەوەو هێشتا تینووەتیی نەشکاوە. سووچێکی دیکەی لە نوێنەرانی دەوڵەتی عێراق پێک دێ کە لەگەڵ ئەوەی دەریایەک خوێن و فرمێسک له نێوانیاندا هه‌یه، ئێستا بۆ رازیکردنی ئاخونده خوێنخۆره‌کانی قوم و تاران حازره گه‌وره‌ترین به‌دناوی بۆخۆی بکڕێ و له قه‌ڕنی 21 دا به هه‌زاران تێکۆشه‌ری سیاسی ته‌سلیمی ئێران بکاته‌وه. دوا سووچی ئه‌و سێ کوچکه‌یه‌ش نوێنه‌رانی خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی پێک دێنن که ئه‌گه‌ر هیچی دیکه‌ی له‌سه‌ر نه‌ڵێین، لانی که‌م سه‌لماندوویه‌تی له له‌و جۆره حاڵه‌ته‌نه‌دا موجیزه‌یه‌کی له‌ده‌ست نایه و ته‌سلیمی ویستی ده‌وڵه‌ته‌کانه. به‌و جۆره چاره‌نووسی هه‌زاران تێکۆشه‌ری دژی کۆنه‌په‌ره‌ستی ده‌بێته قوربانیی هێندێ سات و سه‌ودای ده‌وڵه‌تانی ئێران و عێراق.
ئه‌و فشاره‌ی ده‌خرێته سه‌ر موجاهیدین، ئه‌گه‌ر رێگا چاره‌یه‌کی گونجاوی بۆ نه‌دۆزرێته‌وه، بێگومان سه‌ر ده‌کێشێته گه‌وره‌ترین شه‌رمه‌زاری بۆ ده‌وڵه‌تی نوێی عێراق که لێێ چاووه‌ڕوان ده‌کرا نموونه‌یه‌ک بێ له سیستمێکی دێموکراتیک و گه‌لی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌ڕاستدا. هه‌ر له‌و کاته‌دا یه‌کێک له سامناکترین کاره‌ساته ئینسانییه‌کانی لێ ده‌که‌وێته‌وه و گیان و ئه‌منیه‌تی به هه‌زاران چالاکی سیاسی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه. ئه‌زموونی سێ ده‌یه‌ی رابردوو نیشانی داوه ئه‌وانه‌ی به هه‌ڵه خۆیان ته‌سلیمی رێژیمی ئاخوندی ده‌که‌نه‌وه چ چاره‌نووسێکی ره‌ش و نادیار چاوه‌ڕوانیانه. خۆ ئاشکراشه وڵاتانی ده‌ره‌وه به هیچ جۆر مل به‌وه ناده‌ن له ماوه‌یه‌کی کورتی شه‌ش مانگه‌دا په‌نای سیای به هه‌زاران چالاکی سیاسیی ئێرانی بده‌ن و له مه‌ترسی رزگاریان بکه‌ن.
کاره‌ساتێکی له‌و بابه‌ته ده‌توانێ به جیددی ئیعتباری ده‌وڵه‌تی ئامریکاش بخاته ژێر پرسیاره‌وه. ئاخر جگه له‌وه‌ی ئه‌و وڵاته به‌رعۆده‌ی پاراستنی ئه‌منییه‌تی دانیشتووانی که‌مپی ئه‌شڕه‌ف بووه، تا ئێره‌ش به کرده‌وه به‌هێزترین لایه‌نی بڕیارده‌ر له عێراقه و له راستیدا ئه‌م کاره‌ساته ئه‌گه‌ر رووبدا وه‌ک ئه‌وه وایه که له سێبه‌ری ده‌سه‌ڵاتی ئامریکا دا رووی دابێ.
ئێمه وێڕای به‌داخبوون له‌و بڕیاره به په‌له و هه‌ڵنه‌سه‌نگاوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق، هیوادارین به زوویی چاو به‌و بڕیاره‌دا بخشێندرێته‌وه و پێش به روودانی کاره‌ساتێکی له‌و بابه‌ته بگیرێ. بێگومانین که ته‌سلیم بوونی عێراق به داخوازی دژی ئینسانیی رێژیمی تاران هیچ خزمه‌تێک به ئیعتبار و ناوبانگی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ناکا. هه‌ر له‌و کاته‌دا پێمانوایه ده‌وڵه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئامریکا پێویسته بۆ پاراستنی ئیعتباری خۆی و به جێ هێنانی به‌رپرسایه‌تییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی پێشی هه‌نگاوی له‌و بابه‌ته بگرێ. به‌هه‌ر حاڵ ئێمه ئه‌و فشار هێنانه مه‌حکووم ده‌که‌ین و به ئاواتین هه‌موو ئازادیخوازانی ئێران و ناوچه ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و پیلانه به‌رز بکه‌نه‌وه.
حیزبی دێموکڕاتی کوردستان
ده‌فته‌ری سیاسی
27/6/2011
4/4/1390