په‌یامی پیرۆزبایی به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌وپه‌یمانیی کورده‌کان له هه‌ڵبژاردنه پارلمانییه‌کانی تورکیه‌دا
دۆستانی هێژا له به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دێموکراسی!
له‌گه‌ڵ سڵاو و رێزخهباتی سه‌خت و گه‌رموگوڕی چه‌ندین ساڵه‌ی گه‌لی کوردمانه له باکووری کوردستان و هه‌موو ئازادیخواز و نیشتمانپه‌روه‌رێکی کوردی له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان دڵخۆش کرد. سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی کۆسپی یاسای 10% له یاسای هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌م سه‌رکه‌وتنه به‌رچاوه‌ی به‌ره‌ی ره‌نج و ئاشتی و دێموکراسی ئه‌و راستییه‌ی بۆ هه‌موو لایه‌ک سه‌لماند که گه‌لی کورد به ئیراده‌یه‌کی به‌هێزه‌وه له سه‌ر ناسنامه و مافه نه‌ته‌وه‌ییه زه‌وتکراوه‌کانی خۆی پێداگره و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تاوانه مێژووییه‌ی که به‌رامبه‌ری کراوه، ئاماده‌یه به رێگایه‌کی ئاشتیخوازانه و دێموکراتیک‌دا پرسه‌که‌ی که‌ی چاره‌سه‌ر بکا.
دۆستانی هێژا!
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئێستا بزووتنه‌وه‌ی کورد له باکوری کوردستان له هه‌موو کاتێک به‌هێزتره و ئاسۆی چاره‌سه‌ری پرسی کورد له‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌ماندا زۆر روون ده‌نوێنێ، له هه‌مان کاتدا له‌م قۆناخه هه‌ستیاره‌دا زیاتر له هه‌ر کاتێکی دیکه گه‌لی کورد پێویستی به یه‌کڕیزی و وشیاری هه‌یه. خه‌بات و تێکۆشانی ئێوه به درێژایی ساڵانی رابردوو، هیوادارمان ده‌کا که وشیارانه له گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه مامه‌ڵه ده‌که‌ن و ئیجازه ناده‌ن چووک‌ترین ده‌ر‌فه‌ته‌کان له به‌رده‌م چاره‌سه‌ری پرسی کورد له ده‌ستتان بڕوا.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه به گه‌رمی پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین و پێمان وایه ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ده‌سپێکی سه‌رکه‌وتنی زۆر گه‌وره‌تری گه‌لی کورده له باکووری کوردستان. هه‌ر بۆیه به چاوی هیوا و ئومێده‌وه ده‌ڕوانینه هه‌نگاو و کار و تێکۆشانی داهاتووتان.
ده‌فته‌ری سیاسیی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
2011/6/14
24ی جۆزه‌ردانی 1390