چونکه ده‌وڵه‌ت نوێنه‌ری خه‌ڵکه ونوێنه‌ری خه‌ڵک ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیی گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌که‌ی بپارێزێ. ده‌وڵه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گرینگه که کۆمه‌ڵگه‌ی خستویه‌ته سه‌رشانی، یاسای دانا‌و تاوان، ڕێکاره‌کان و ئاماده‌کارییه‌کانی تێدا دیاری کرد و له‌هه‌مان کاتدا ئه‌وسزایانه‌شی دیاری کرد که بۆ نه‌هێشتنی تاوان پێڕه‌و ده‌کرێن. به‌م شێوه‌یه تاوان بوو به بیرۆکه‌یه‌کی یاسایی. به‌لام له‌یاسادا تاوان به‌شێوه‌ی گشتی پێناسه‌یه‌کی بۆ نه‌کراوه به‌ڵکو یاسادانه‌ر بۆ هه‌ر تاوانێک ده‌قێکی یاسایی تایبه‌تی داناوه که تێدا سزا‌و ڕایه‌ڵه‌کانی گشت تاوانێک دیاری ده‌کات. به‌لاَم له‌سه‌ریه‌ک ده‌توانین بڵێین تاوان بریتی‌یه له"هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که یاسا سزای بۆ دانابێت". واته تاوانبار که‌سێکه کرده‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام ده‌دا که یاسا قه‌ده‌غه‌ی کرده‌وه‌یان وازهێنان له کرده‌وه‌یه‌ک که یاسا فه‌رمانی به جێهێنان و جێبه‌جێکردنی داوه. حوکمی ئیعدام یه‌کێک له‌و بڕیاره یاساییانه‌یه که به یاسا دیاری کراوه که چ کرده‌وه‌یه‌ک ده‌بێته‌هۆی ئیعدام کردنی که‌سێک. له‌پێناسه‌یه‌کی گشتی دا ئیعدام به‌مانای کوشتنی که‌سێک که له محاکمه‌یه‌کی قانوونی دا به هۆی کردنی تاوان ئه‌و حوکمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پاوه. له‌سه‌رده‌می ئێستادا ئه‌وی باوه و بۆته یاسا، ته‌نیا ئه‌و کاته ده‌توانین بڵێین ئیعدام به‌ڕێوه‌چووه که ده‌سه‌لاَت واته حکوومه‌ت به‌ڕێوه‌ی بردبێ. به‌شێوه‌ی باو حوکمی ئیعدام له دژی که‌سیک به‌ڕێوه‌ده‌چێ که که‌سێکی تری کوشتبێ. به‌ڵام له هه‌ندێک له وڵاتان تاوانی وه‌ک "خیانه‌ت، جاسووسی، زینا و ده‌ست درێژی" حوکمی ئیعدامیان هه‌یه.ئیستا قسه له‌وه‌یه کۆماری ئیسلامی که له ماوه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی خۆیدا هه‌تا ئێره‌ی له‌گه‌ڵ بێ پله‌ی دووهه‌می له به‌ڕێوه‌بردنی حوکمی ئیعدام له ئاستی نێوده‌ڵه‌تی دا بۆخۆی پاراستوه، به‌پێی کام یاسا و یا به‌پێی کام شه‌ریعه‌تی ئیسلامی ئه‌و ئیعدامانه ساڵانه به‌ڕێوه ده‌با؟.شه‌رعی ئیسلامی رێگای داوه له‌سه‌ر دوو تاوان حوکمی ئیعدام به‌ڕێوه بچێ:یه‌که‌م، که‌سێک که که‌سێکی تری به عه‌مد کوشتبێ و بۆ ئه‌مه سزای "قصاص" ی داناوه. به‌م مانایه که‌س حه‌قی نیه گیانی ئینسانێک بستێنێ و " گیان لێ ئه‌ستاندنه‌وه ته‌نیا مافی خواوه‌نده، چونکه ئه‌و گیانی داوه و گیانیشی به‌خشیوه". هه‌ر بۆیه که‌سێک که گیانی که‌سێک به ئه‌نقه‌ست ده‌ستێنێ، هه‌ر ئه‌وکات مافی ژیانیشی له‌خۆی ئه‌ستاندوه، واته ده‌بێ "قصاص" بکرێ. به‌ڵام له کۆتایی ئه‌و حوکمه‌ش دا ئیسلام، راده‌سپێرێ بۆ گیانی لێ بوورده‌یی و لێخۆشبوو‌ن و ئه‌و مافه‌ی داوه به خاوه‌نی کوژراوه‌که که ده‌توانێ لێی َببوورێ و لێی خۆش بێت. کاتێک بنه‌ماڵه‌ی کوژراوه‌که له بکوژه‌که خۆش بوون، بۆ ده‌سه‌ڵات نیه به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی‌گشتی حوکمی ئیعدام به‌سه‌ر بکوژه‌که‌دا بسه‌پێنێ. حاله‌تی دووهه‌م که شه‌ریعه‌تی ئیسلام حوکمی ئیعدامی بۆداناوه" مفسد فی الارچ"ه. واته ئه‌وکه‌سانه‌ی فه‌ساد له‌سه‌ر زه‌وی بڵاوده‌که‌نه‌وه و زیان به کۆمه‌لگه ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌گه‌ر کۆماری ئیسلامی و یاسادانه‌رانی ئه‌و نیزامه پێوه‌ره‌کانیان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی حوکمی ئیعدام ئه‌و حوکمانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت، ئه‌م پرسیاره لێره‌دا دێته ئاراوه ئایا به‌راستی جیا بیری ده‌توانێ فه‌ساد له‌سه‌ر ئه‌رز په‌ره پێ‌بدا؟ ئایا زیندانیانی به‌کۆمه‌ڵ ئیعدام کراوی 1367 هه‌موویان "مفسد فی الارچ" بوون یا ته‌نیا جیا بیر بوون و به‌شێوه‌یه‌کی جیا له ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆیان بیریان ده‌کرده‌وه؟ ئایا هه‌موو ئه‌و ئازادیخوازانه‌ی گه‌لی کورد و به‌لووچ و عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه ژێر ده‌سته‌کانی دیکه‌ی ئێران که چوونه ژێر په‌تی سێداره و گیانیان لێ ئه‌ستێنرا بانگه‌شه‌ی به‌لاڕێ دا بردنی کۆمه‌ڵگایان ده‌کرد یا هه‌ڵگری بیر‌و ئه‌ندێشه‌ی مرۆڤدۆستانه و ئازادیخوازانه بوون؟ کاتێک خه‌ڵخاڵی وه‌ک حاکمی شه‌رع هاته کوردستان حوکمی ئیعدامی به‌ده‌یان لاوی کوردی هه‌ر به‌ڕێگا رۆیشتنه‌وه دا، ته‌نانه‌ت ئه‌وکات یاساکانی کۆماری ئیسلامی دانه‌ڕێژرابوون! به‌ده‌یان نموونه‌ی دیکه‌ی بیجگه له‌وانه هه‌رله‌و ماوه‌یه‌دا شاهید بووین که چه‌ندین که‌س له ته‌مه‌نی مێرمندالی دا تووشی تاوانی قه‌تڵ بوون و دوای تێپه‌ربوونی چه‌ند ساڵ به‌سه‌ر رووداوه‌که دا و زیندانی کردنی ئه‌و مێرمنداڵه تاوانبارانه حوکمی له سێداره‌دانیان له‌سه‌ر به‌رێوه چوو. ئه‌گه‌ر شیکارییه‌کی زۆر کورت بۆ به‌رێوه‌چوونی ئه‌و حوکمانه بکه‌ین ده‌بینین یاساکان چه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌کتر ناته‌بان و ده‌سه‌ڵاتداران چۆن بۆ سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و حوکمی خۆیان و چاوترساندنی خه‌ڵک به‌ڕێوه‌یان ده‌به‌ن .به‌پێی یاسا، حوکمی ئیعدام له‌سه‌ر که‌سێک به‌رێوه ده‌چێ که به عه‌مد یا به ئه‌نقه‌ست که‌سێکی کوشتوه. مه‌به‌ست ئه‌نقه‌ست ئه‌وه‌یه بکوژ ده‌زانێ ئه‌و کرداره جه‌سته‌یی¬یه که له‌سه‌ر ئه‌وکه‌سه ده‌یکا ده‌بێته هۆی مردن و گیان له‌ده‌ستدانی، ئه‌و کاته ده‌بێته قه‌تڵ. واته " قه‌سد و نیه‌ت" ره‌گه‌زێکی پێویسته بۆ به‌رپرسیار بوونی ئه‌نجامده‌ری تاوان.بۆ روونبوونه‌وه‌ی مه‌به‌ست له هێنانی قه‌سد و نیه‌ت و باسکردنی له و بابه‌ته‌دا نموونه‌یه‌ک دێنمه‌وه: بۆ نموونه دوو مێرمنداڵ له‌سه‌ر شتێکی ساده پێکه‌وه به‌شه‌ڕ دێن. له ده‌ستپێکی یه‌که‌مدا هیچیان مه‌به‌ستیان ئه‌وه نییه ئه‌ویتریان بکوژێ ، به‌ڵام مرۆڤ ناسکه و ره‌نگه به‌ردێک، زه‌ربه‌یه‌ک ببێته هۆی مردنی . ئه‌گه‌ر له‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا هیچیان تووشی مه‌رگ نه‌بن له‌وانه‌یه دوای چه‌ند رۆژێک پێکه‌وه ئاشت ببنه‌وه و ته‌نانه‌ت شه‌ڕه‌که‌شیان له‌بیر بچێته‌وه. له‌وکاته‌دا هیچیان له‌سه‌ر پێکهه‌لپڕژان سزا نادرێن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو له ئاکامی ئه‌و تێکهه‌ڵچوونه‌دا یه‌کیان گیانی له‌ده‌ست دا، له هه‌مان کاتدا بکوژه‌که په‌ژیوانه له‌کرداره‌که‌ی خۆی، به‌ڵام به‌پێی یاساکان هه‌ر له‌وکاته‌دا بکوژ دوو سزای به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێ: یه‌که‌میان حوکمی قه‌ساس (تۆله ئه‌ستاندنه‌وه) دووهه‌میان بێ به‌ش بوون له ژیانی ئازاد هه‌تا ته‌مه‌نی ده‌چێته ته‌مه‌نی دیاریکراو بۆ له سێداره‌دان. لێره‌دا نه‌تیجه ده‌گرین قصاص بۆ تۆڵه ئه‌ستاندنه‌وه و خوێن گرییه و ئه‌گه‌ر بچێته روانگه‌ی ئه‌خلاقییه‌وه جێگای په‌سه‌ند نیه. چونکه مه‌ودای دانی حوکمی ئیعدام و به‌رێوه‌چوونی ئه‌و حوکمه ده‌توانێ به‌چه‌ندین ساڵ درێژ بێته‌وه و ترس و دڵه‌خورپه‌یه‌ک که که‌سی مه‌حکووم کراو به ئیعدام ته‌حه‌موولی ده‌کات له سزای ئیعدام دژوارتره، به‌واتایه‌کی دیکه هه‌موو رۆژێک ئیعدام ده‌کرێ.هه‌ربۆیه ده‌بینین لایه‌نگرانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئیعدام رۆژ به‌رۆژ له په‌ره ئه‌ستاندن دان هه‌تا ساڵی 2005 میلادی 129 وڵات له دنیا حوکمی ئیعدامیان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه واته به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن، و له سیسته‌می قه‌زایی 100 وڵاتیشدا حوکمی ئیعدام هه‌یه که 24 وڵات له‌و 100 وڵاته هه‌تا ئیستا حوکمی ئیعدامیان به‌رێوه نه‌بردوه. ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌و راستیه‌یه که حوکمی ئیعدام نه‌بۆته هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی تاوان. هه‌ربۆیه ئه‌و ده‌وڵه‌تانه ده‌یانهه‌وێ به گرتنه پێشی رێکاری یاسایی دیکه پێشگیری له‌و جۆره تاوانانه بکه‌ن که له‌مه‌وپێش حوکمی ئیعدامیان هه‌بووه.به‌ڵگه و ئیستدلالی ئه‌وانه‌ی داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوکمی ئیعدام ده‌که‌ن ئه‌مانه‌ن:1ـ کۆمه‌ڵگه مافی ئه‌وه‌ی نیه ئه‌م سزایه بسه‌پێنێ چونکه ئه‌و ژیانی نه‌داوه به‌تاک تاکو مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ لێی بستێنێته‌وه. ئه‌ومافه ته‌نیا تایبه‌ته به خوای گه‌وره.2ـ سزای له سێداره‌دان جۆرێک له دڵره‌قی تێ دایه و هه‌ستی مرۆڤایه‌تیی تێدانیه هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ بارودۆخی سه‌رده‌می ئیستادا ناگونجێ.3ـ توانای سزای له سێداره‌دان بۆترساندن به‌پێی زانست نه‌سه‌لمێنراوه. له‌و ده‌ڵه‌تانه‌ی ئه‌م سزایه‌یان هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه تاوان زیادی نه‌کردوه و، له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ش که ئه‌و سزایه په‌یڕه‌و ده‌که‌ن تاوان که‌م نه‌بۆته‌وه.4ـ چاککردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ردراوه‌که (بۆ سه‌ر رێگه‌ی راست) به دوای به‌ڕێوه‌چوونی له‌گه‌ڵ سزای له‌سێداره‌دان، کارێکی مه‌حاڵه.5ـ ئه‌گه‌ر دوای جێبه‌جێکردنی سزای له‌سێداره‌دان ده‌رکه‌وت که بڕیاره‌که به‌هه‌ڵه ده‌رچووه یا بڕیار له‌سه‌ردراوه‌که شایانی لێبووردنه ئه‌وه راستکردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌کانی ئه‌وسزایه کارێکی مه‌حاڵه. چونکه ناکرێ که‌سێکی مردوو زیندوو بکرێته‌وه.به‌م پێیه ده‌گه‌ینه ئه‌م ئاکامه که به‌ڕێوه‌بردنی سزای ئیعدام له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامییه‌وه، بۆ چاوترساندنی خه‌ڵک و داسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵات و هه‌یمه‌نه‌ی خۆیه‌تی. چونکه ئه‌وانه‌ی ئیعدام ده‌کرێن زۆربه‌یان له جیابیرانی ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامین و ئه‌وانه‌ی فه‌ساد له‌سه‌ر ئه‌رز بڵاوده‌که‌نه‌وه ئازادانه له ئێران‌دا ده‌خولێنه‌وه و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر کورسیی ده‌سه‌ڵاتیشن.هه‌روه‌ک دیتمان له‌کاتی بانگه‌شه‌ی سه‌رکۆماریدا چون سه‌رده‌مدارانی 30 ساڵ ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی به‌ڕه‌یان له‌سه‌ر یه‌کتر هه‌ڵ ده‌دایه‌وه و یه‌کتریان تاوانبار ده‌کرد به فه‌ساد و به تاڵان بردنی ماڵ و داهاتی خه‌ڵکانی ئێران و له لایه‌کی دیکه‌وه رۆژانه ده‌بینین ئه‌وانه‌ی ماده بێ هۆشکه‌ره‌کان به‌نێو گه‌نج و لاوان‌دا بڵاوده‌که‌نه‌وه و هۆکاری په‌ره‌پێدانی فه‌سادو نه‌کبه‌تین، چۆن کۆشک و ته‌لاریان ده‌چێته ته‌شقی ئاسمان .ئاماره‌کان نیشانده‌ری ئه‌م راستییه‌ن که حوکمی ئیعدام کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆی له‌سه‌ر که‌م کردنه‌وه یان نه‌هێشتنی تاوان نه‌بووه به‌ڵکه ئه‌وه‌ی کاریگه‌ری ده‌بێ له‌سه‌ر که‌مکرنه‌وه‌ی تاوان ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگه به روحێکی یاسا پارێزی په‌ره‌وه‌رده بکرێ و یاساش بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵگه دابرێژرێت و به‌رێوه‌به‌رانی یاساش له بیری پاراستنی یاسا دابن نه‌ک یاسا به‌کاربێنن بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان.