به‌یاننامه به بۆنه‌ی کۆتایی‌هاتنی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان
30 / 5 / 2011
خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان!
تێکۆشه‌ران! ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
ئۆگرانی حیزبی دیموکرات له کوردستان، ئێران و سه‌رانسه‌ری جیهان!
به خۆشحاڵییه‌وه راده‌گه‌یه‌نین که پازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دوانیوه‌ڕۆی 8ی جۆزه‌ردان(29ی مای 2011)، به‌سه‌ر که‌وتنه‌وه کۆتایی به کاره‌کانی هێنا.
کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، له ژێر دروشمی"خۆ ئاماده‌کردن بۆ تێکۆشان له هه‌لومه‌رجی نوێی کوردستان، ئێران و ناوچه دا" کاتژمێری 10ی پێشنیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 23ی مای (2ی جۆزه‌ردانی 1390) له رێوه‌رسمێکی تایبه‌تی دا، ده‌ستی پێ کرد. له رێو‌ڕه‌سمی کرانه‌وه‌ی کۆنگره دا، بێجگه له ئه‌ندامانی رێبه‌ری و کۆمیسیۆنی پارێزگاری له پێڕه‌وی نێوخۆ، نوێنه‌رانی رێکخراوه‌کانی حیزب له ئه‌مریکا، کانادا، ئوسترالیا و وڵاته جۆراوجۆره‌کانی ئورووپا، نوێنه‌رانی ئه‌ندامانی حیزب له هه‌رێمی کوردستان و نوێنه‌رانی کادره‌کان و پێشمه‌رگه‌کانی حیزب ، ده‌یان تێکۆشه‌ری له مێژینه‌ی دێموکرات و ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له بنه‌ماڵه‌کانی شه‌هیدانی حیزب، ئاماده بوون. ئه‌و ریوره‌سمه به سروودی نه‌ته‌وایه‌تیی ئه‌ی ره‌قیب و ساتێک بێده‌نگ بوون بۆ رێز گرتن له شه‌هیدانی رێگای ئازادی ده‌ستی پێ کرد، پاشان سیمای ناسراوی دیموکرات وتێکۆشه‌ری له مێژینه کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار، به و‌تارێک کۆنگره‌ی کرده‌وه. ئه‌و که‌سایه‌تییه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان له وتاره‌که‌ی دا، به ئاماژه به بارودۆخی ناوچه وپێویستیی قۆزتنه‌وه‌ی ئالۆگۆره‌کان به قازانجی پرسی کورد، گرنگیی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م له ژیانی حیزبی دیموکراتی کوردستاندا و ئه‌رکی به‌شدارانی کۆنگره‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا خسته روو.
پاشان سکرتێری گشتیی حیزب، رێزدار خالید عه‌زیزی، هه‌ڵبژارده‌یه‌ک له راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی بۆ کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م پێشکه‌ش کرد. راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، تیشکی خستبووه سه‌ر سیاسه‌تی جیهانی و له‌م پێوه‌ندییه دا خۆێندنه‌وه‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستانی له باره‌ی کۆمه‌ڵێک ئالوگۆر وپرسی گرنگی جیهانی خستبووه روو. له پێوه‌ندی له‌گه‌ل رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راستیش دا، راپۆرت ئاڵوگۆره‌کانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بیی دابووه به‌رهه‌ڵسه‌نگاندن و لێکدانه‌وه.
سکرتێری گشتیی حیزب، دواتر پوخته‌ی خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی له باره‌ی گرنگترین رووداو و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئێران و هیندێک پرس و کێشه‌ی تایبه‌ت به‌م وڵاته‌ی پێشکه‌شی ئه‌ندامان ومیوانانی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م کرد. له‌م به‌شه‌دا هه‌لومه‌رجی سیاسیی ئێران، پرسی نه‌ته‌وه‌کان له ئێران‌دا، بزووتنه‌وه‌ی سه‌وز، کێشه‌ی ئه‌تۆمی و دۆخی مافی مرۆڤ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا، هه‌روه‌ها بارودۆخی ئابووریی وڵات ئاوڕیان لێ درایه‌وه. راپۆرتی سیاسیی پێشکه‌شکراو له لایه‌ن به‌ڕێز خالید عه‌زیزی، به‌شێکی گرنگی خۆی بۆ پرسی کورد ته‌رخان کردبوو. له‌و به‌شه‌دا راپۆرت چوو بووه سه‌ر پرسی کورد له باشوور، باکوور، رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوای کوردستان و به ئاماژه به هیندێک رووداو و گۆڕان، ئه‌و ئاکامه‌ی گرتبوو که له هه‌موو به‌شه‌کان، پرسی کورد له به‌ره‌وپێشچوون دایه و زیاتر له جاران، قورسایی خستۆته سه‌ر هاوکێشه جۆراوجۆره‌کان له رۆژهه‌ڵاتی نێوه‌راست دا.
ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی راپۆرتی پێشکه‌شکراو له لایه‌ن سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان، ته‌رخان کرابوو بۆ تیشک خستنه‌سه‌ر بارودۆخی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان. له‌م پێوه‌ندییه‌دا سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان که له‌سه‌ر بنه‌مای سته‌م و هه‌ڵاواردنی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌رکوت دامه‌زراون، هه‌روه‌ها باردۆخی سیاسی، کۆمه‌لایه‌تی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیی رۆژهه‌لاتی کوردستان، تیشکیان خرابووه سه‌ر.
دوابه‌شی راپۆرتی سیاسیی کۆمیه‌تی ناوه‌ندی بۆ هه‌لسه‌نگاندنی کۆمه‌ڵێک له گرنگترین هه‌ڵوێسته‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان له دوای کۆنگره‌ی چارده‌یه‌م به تایبه‌تی له دوو ئاستی کوردستان و ئێران دا ته‌رخان کرابوو.
به دوای پێشکه‌شکرانی راپۆرته‌که له لایه‌ن به‌ڕێز سکرتێری گشتییه‌وه، کۆمیسیۆنی په‌یامه‌کانی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، راپۆرتی خۆی دایه‌وه به کۆنگره. به گوێره‌ی راپۆرته‌که نزیک به 70 په‌یام له دۆستانی کورد، ئێرانی و بیانییه‌وه بۆ کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان هاتبوون. هه‌ر له‌و به‌شه‌ش‌دا په‌یامه‌کانی هه‌ر دوو مه‌کته‌بی سیاسیی پارتی دێموکراتی کوردستان و یه‌کیه‌تیی نیشتیمانیی کوردستان بۆ کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م خوێندرانه‌وه.
دوانیوه‌ڕۆی دووشه‌ممه 23ی مای، له دووهه‌م دانیشتنی کۆنگره دا، هاوڕێ قادر وریا له لایه‌ن کۆمیته‌ی ئاماده‌کردنی کۆنگره‌وه، راپۆرتێکی له باره‌ی کاروباری کۆمیته‌که و چۆنیه‌تیی پێکهاتنی کۆنفرانسه‌کان و هێندێک زانیاریی له باره‌ی ته‌رکیبی به‌شدارانی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌مه‌وه پێشکه‌ش کرد و کۆمیسیونه کارییه پێشنیارکراوه‌کانی به کۆنگره ناساند که دیاره ئه‌ندامانی کۆنگره دوای خستنه‌رووی سه‌رنج و تێبینییه‌کانیان ده‌نگیان به‌و کۆمیسیۆنانه دا.
دوای په‌سندکردنی کۆمیسیۆنه‌کان، به‌شدارانی کۆنگره را و سه‌رنجی خۆیان له باره‌ی راپۆرتی سیاسیی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بۆ کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م ده‌ربڕی و راپۆرته‌که‌یان به ره‌خنه و پێشنیار و تێبینییه‌کانیان ده‌وڵه‌مه‌ند کرد.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، باس له کار و تێکۆشانی حیزب له نێوان دوو کۆنگره‌ی 14 و پازده‌یه‌م دا بوو. به‌شدارانی کۆنگره له ماوه‌ی چه‌ند دانیشتن دا، بواره جۆراوجۆره‌کانی کار و تێکۆشانی حیزبیان هه‌ڵسه‌نگاند و به راشکاوی، که‌م و کوڕییه‌کانی هه‌رکام له بواره‌کانیان دایه به‌ر سه‌رنج و پێشکه‌وتنه‌کان و خاڵه به هێزه‌کانیشیان ده‌ستنیشان کرد. هاوکات کۆمیسیۆنه‌کانی راپۆرت و بڕیارنامه، کۆبه‌ندی باسه‌کان و ئه‌و بابه‌ته گرنگانه‌ی له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه خرابوونه روو، ئاماده کردبوو بۆ ئه‌وه‌ی له راپۆرتی سیاسی و بڕیارنامه‌کانی کۆنگره دا بیانگونجێنن. دوای ئه‌وه‌ی کۆمیسیۆنی راپۆرت به‌رعۆده بوو سه‌رجه‌م پێشنیار و تێبینیه جه‌وهه‌رییه‌کان له راپۆرتی سیاسی دا بگونجێنێ، کۆنگره راپۆرتی سیاسیی کومیته‌ی ناوه‌ندیی په‌سند کرد.
یه‌کێکی دیکه له کاره سه‌ره‌کییه‌کانی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، چاوخشاندنه‌وه به به‌رنامه و پێڕه‌وی نێوخۆی حیزب‌دا بوو. له‌م به‌شه‌ی کاری کۆنگره دا، دوای ئه‌وه‌ی هه‌یئه‌تی پێداچوونه‌وه‌ی به‌رنامه وپێڕه‌وی نێوخۆ، روونکردنه‌وه‌ی خۆی له‌باره‌ی ده‌سکارییه‌کان پێشکه‌شی کۆنگره کرد، کۆنگره له چه‌ند دانیشتنی یه‌ک به داوی یه‌کدا، گۆڕانی پێویست له هیندێک له به‌شه‌کانی به‌رنامه‌و پێره‌وی نێوخۆ دا که زۆرتر له رووی فۆرم و داڕشتنه‌وه بوون، په‌سند کرد.
کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، کاتێکی پێویستیشی بۆ پێشکه‌شکردنی راپۆرتی کۆمیسیۆنی پارێزگاری له پێڕه‌وی نێوخۆ ته‌رخان کرد. له‌و به‌شه‌دا به‌رپرسی کۆمیسیۆنی ناوبراو، به‌ڕێز کاک جه‌لیل گادانی، ئاماژه‌ی به کاره‌کانی ئه‌و کۆمیسیۆنه له نێوان دوو کۆنگره‌ی 14 و 15 دا کرد.
له درێژه‌ی کاره‌کانی کۆنگره‌دا، کۆمیسیۆنی بڕیارنامه، دوای باس و بیروڕاگۆڕینه‌وه‌ی پێویست له لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه، دوو بڕیارنامه‌ی به په‌سندی کۆنگره گه‌یاند. بڕیارنامه‌ی یه‌که‌م که پێوه‌ندیی به کار و تێکۆشانی حیزبی و پرسه نێوخۆیییه‌کانه‌وه هه‌بوو. کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵبژێردراوی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می به‌رعۆده کردوه، له بواره‌کانی دیپلۆماسی، رێکخستن، راگه‌یاندن و په‌روه‌رده دا، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی بایه‌خدان به ناوچه‌کانی خواروو و سه‌رووی کوردستان و گرنگیدان به تێکۆشان له نێو کورده‌کانی ده‌ره‌وه‌ی رۆژهه‌لاتی کوردستاندا، پرۆژه و به‌رنامه‌ی پێویست ئاماده بکا و به‌ڕێوه‌یان به‌رێ. دۆزینه‌وه‌ی میکانیزمی گونجاو بۆ وه‌دیهێنانی دروشمی کۆنگره که خۆ ئاماده کردن بۆ تێکۆشان له هه‌لومه‌رجی نوێ دایه، یه‌کێکی دیکه له‌و ئه‌رکانه‌یه که خراوه‌ته سه‌ر شانی رێبه‌ریی حیزب.
له بڕیارنامه‌ی سیاسیی په‌سند کراوی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌میش دا، له‌سه‌ر هه‌ر دوو ئاستی کوردستانی وئێرانی کۆمه‌ڵیک بڕیار به‌رچاو ده‌که‌ون که گرنگیدان به یه‌کگرتوویی و هاوکاریی نێوان حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وئێران و بایه‌خدان به شێوه جۆراوجۆره‌کانی خه‌بات به گشتی و به‌تایبه‌تی خه‌باتی مه‌ده‌نی و جه‌ماوه‌ری، ده‌توانین به نموونه ئاماژه پێ بکه‌ین. له ئاستی ناوچه و نێونه‌ته‌وه‌ییشدا کۆمه‌ڵێک بڕیار به په‌سندی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م گه‌یشتوون که روانگه و هه‌ڵوێستی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌رامبه‌ر پرسه گرنگه‌کانی ناوچه و جیهان ده‌رده‌خه‌ن.
پێویسته بگوترێ له ره‌وتی کاری کۆنگره‌دا، ده‌یان په‌یام که له حیزب و رێکخراوه و که‌سایه‌تییه‌کانی دۆستی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه بۆ کۆنگره هاتبوون، خوێندرانه‌وه. کۆنگره چه‌ندین په‌یامیشی بۆ لایه‌نه جۆراوجۆره‌کان ناردوه که نێوه‌رۆکی هه‌ر هه‌موویان، پێداگرتنه‌وه له‌سه‌ر خه‌بات تا به‌ده‌ستهێنانی مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌کانی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و کۆتایی هێنان به ده‌سه‌ڵاتی رێژیمی دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامیی ئێران بوو.
دوابه‌شی کاری کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌سلی و جێگری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامانی کۆمیسیۆنی پارێزگاری له پێڕه‌وی نێوخۆ بوو که ئه‌م بڕگه‌یان له کاری کۆنگره له ره‌وتی ملبه‌مله‌یه‌کی سالم و دێموکراتیک و دۆستانه دا به سه‌که‌رکه‌وتنه‌وه گه‌یشته ئه‌نجام. ده‌بێ بگوترێ که کۆنگره‌ی پازده، به به‌راو‌رد له گه‌ڵ کۆنگره‌ی چارده، ژماره‌یه‌کی زیاتر له ژنان و لاوانی بۆ ئه‌ندامه‌تیی رێبه‌ریی حیزب هه‌ڵبژارد که ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه نیشانه‌ی بایه‌خدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به توێژه‌کانی ژنان و لاوانه، له لایه‌کی دیکه‌وه ئاکامی به‌شداریی چالاکانه‌ی لاوان و ژنان له سه‌رجه‌م باسه‌کان و کاره‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه دابوو.
جێگای ئاماژه‌یه که له یه‌که‌م سه‌عاته‌کانی 8ی جۆزه‌ردان دا، کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌لبژێردراوی کۆنگره، له یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ی خۆی دا، هاوڕیی هێژا، خالید عه‌زیزیی به تێکڕای ده‌نگ به سکرتێری گشتیی هه‌ڵ‌بژارده‌وه. هه‌ر له‌م کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسیش هه‌لبژێردران. دواتر ئه‌م ئاڵوگۆڕانه له دوا دانیشتنی کۆنگره‌دا به ئاگاداریی به‌شدارانی کۆنگره گه‌یه‌ندران که له گه‌ڵ خۆشحاڵی و پێشوازیی گه‌رمی ئه‌وان، به‌ره‌وڕوو بوو.
ئۆگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م ئه‌گه‌ر له لایه‌که‌وه ده‌رفه‌تێک بوو بۆ ده‌وڵه‌مه‌ند کردن و پێداگرتنه‌وه له‌سه‌ر پرۆژه و پره‌نسیبه په‌سندکراوه‌کانی کۆنگره‌ی پێشوو، له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌وڵێکی به کۆمه‌ڵ به به‌شداریی نوێنه‌ران و بژارده‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستان به‌مه‌به‌ستی ئاماده کردنی ئه‌م حیزبه بۆ قۆناغی نوێی تێکۆشان بوو. به‌ڵگه‌نامه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه که شایه‌دی بۆ گرنگیی باسه‌کان و هه‌ڵوێسته‌کان و بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م ده‌ده‌ن، له داهاتووی نزیکدا ده‌خرێنه به‌ر سه‌رنجی دۆستان و ئۆگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌لبژێردراوی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، به بۆنه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رکه‌وتوانه‌ی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌م، پیرۆزبایی له‌سه‌رجه‌م تێکۆشه‌ران ، ئه‌ندامانی حیزب و ئۆگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان ده‌کا و هه‌موو ریزه‌کانی حیزب و سه‌رجه‌م دۆستان و دڵسۆزانی ئه‌م حیزبه و خه‌ڵکی کوردستان به گشتی بۆ پشتیوانی له رێبه‌ریی حیزب له جێبه‌جێکردنی بڕیار و راسپارده‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه‌دا، بانگه‌واز ده‌کا.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی
حیزبی دیموکراتی کوردستان
9/3/1390