بانگه‌واز: 22ی پووشپه‌ر، رۆژی بێزاری ده‌ربرین له تیرۆریزمی ده‌وله‌تی خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان! له به‌ره‌به‌ری 22ی پووشپه‌ری 1390، 22 ساڵه‌ی تیرۆری رێبه‌ری ئاشتیخواز، دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو دا، که‌سایه‌تیی به هه‌ڵوێست و تیکۆشه‌ری شێلگیری داکۆکی له مافه‌ئینسانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڕێز
5 / 7 / 2011
رێکخراوه مه‌دنییه‌کان و سه‌رجه‌م چالاکانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
ئۆگرانی دادپه‌روه‌ری، ئاشتی ومافی مرۆڤ!
محه‌ممه‌دسه‌دیق که‌بوودوه‌ند، سه‌رۆکی به‌ندکراوی رێکخراوی مافی مروڤ له کوردستان له په‌یامێک دا که له به‌ندیخانه‌وه ناردوویه‌تی، داوای کردوه رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ، به‌م هۆیه‌وه که نموونه‌یه‌کی ئاشکرا له تیرۆریزمی ده‌وله‌تیی تێدا روویداوه، بکرێته رۆژی سه‌رکوتی تیرۆریزمی ده‌وله‌تی به هۆی کۆمه‌لگه‌ی مه‌ده‌نییه‌وه. سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مروڤی کوردستان و کاندیدای خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێلی2011، که رووی په‌یامه‌که‌ی له دانیشتووانی پارێزگه‌کانی ئیلام، کرماشان، کوردستان، ئازه‌ربایجانی رۆژ ئاوا، هه‌مه‌دان و خوراسانی باکووره، هه‌ر وه‌ها داواده‌کا به‌م هۆیه‌وه که له مانگی پووشپه‌ری 1384دا، ناره‌زایه‌تیده‌ربڕینی هێمنانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به هۆی ده‌وله‌ته‌وه سه‌رکوت کرا، ئه‌م رۆژه‌و مانگی پووشپه‌ر به گشتی بکرێته رۆژی مه‌حکوومکردنی سه‌رکوتی ناره‌زایه‌تیده‌ربرینی هێمنانه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. حیزبی دیموکراتی کوردستان
حیزبی دیموکراتی کوردستان، پێشوازی وپشتیوانی له‌م هه‌ڵوێسته مه‌ده‌نی وهه‌ر له‌و کاته دا بوێرانه‌یه‌ی به‌ڕێز محه‌ممه‌د سه‌دیق که‌بوودوه‌ند ده‌کا. دڵنیاشین خه‌ڵکی رۆژهه‌لاتی کوردستان و کورده‌کان له هه‌رشوێنێکی ئێران، که له مێژ ساڵه 22ی پووشپه‌ڕدا، وه‌فاداریی خۆیان به ئامانجه‌کانی رێبه‌ری شه‌هیدیان و بێزاریی خۆیان له رێژیمی تێرۆریست وتیرۆریستپه‌روه‌ری کۆماری ئیسڵامی به شیوه‌ی جۆراوجۆر پێشانداوه، پێشوازی وپشتیوانی له په‌یامی سه‌رۆکی رێکخراوی مافی مروڤی کوردستان ده‌که‌ن.
به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئێمه‌ش رووی قسه‌مان ده‌که‌ینه‌وه دانیشتوانی رۆژهه‌لاتی کوردستان و پاریزگه کوردنشینه‌کانی سه‌رانسه‌ری ئێران و داوایان لێ ده‌که‌ین وه‌ک ساڵانی رابردوو و یه‌کگرتووانه تر و راشکاوانه‌تر له هه‌میشه، له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ و رۆژه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و مانگه دا وه‌رنه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی بێزاریی خۆتان له تیرۆریزم وسه‌رکوتی ده‌وڵه‌تی دژی هه‌ول وخه‌باتی ئاشتیخوازانه‌و هێمنانه‌ی رێبه‌رانتان وتێکۆشه‌رانی نه‌ته‌وه‌که‌تان دووپات بکه‌نه‌وه. ئێوه ئه‌زموونێکی ده‌وڵه‌مه‌ندو هه‌ر له‌و کاته‌دا جێی شانازیتان له حه‌ماسه خۆلقێنی له رۆژی 22ی پووشپه‌ر دا هه‌یه. هه‌ر بۆیه ئیستا که گڵۆله‌ی دیکتاتورییه‌کان له ناوچه، پتر له هه‌ر کاتێک که‌وتوته لێژی وکۆماری ئیسلامی به بۆنه‌ی تاوانخۆلقێنی و به‌کارهێنانی تیرۆریزم وسه‌رکوت دژی گه‌لانی ئێران، له ژێر چاوه‌دێریی نێونه‌ته‌وه‌یی دایه، بێزاریی خۆتان له‌و رێژیمه تێرۆریسته و شێلگیربوونی خۆتان له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانییه‌کانتان، یه‌کگرتووانه وبه شیوه‌یه‌کی هێمنانه، دووپات بکه‌نه‌وه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، به سه‌رنجدان به ئه‌زموونی ساڵانی رابردوو و هه‌ر وه‌ها به مه‌به‌ستی خۆده‌رخستن و ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌رچی باشتری ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵکی کوردستان له تیرۆریزم و سه‌رکوتی ده‌وڵه‌تی له 22ی پووشپه‌ڕدا، داوا ده‌کا:
1- رۆژی 22ی پووشپه‌ر بکه‌ن به رۆژی مانگرتنی گشتی و شانبه‌شانی داخستنی دووکان و بازار له هه‌موو شار و شاروچکه‌یه‌ک، له چوون بۆ شوێنی کار خۆبپارێزن.
2- کاتژمێر 8ی به‌یانیی رۆژی چوارشه‌ممه، 22ی پووشپه‌ڕ به کاتی تاران بۆ ماوه‌ی یه‌ک ده‌قیقه له هه‌ر شوێنیک هه‌ن، به تایبه‌تی له نێو شاره‌کان وشوێنه گشتییه‌کان، چرای ماشینه‌کانتان رۆشن که‌ن وبوق لێ بده‌ن.
3- له رۆژی 22ی پووشپه‌ڕ دا، به شیوه‌ی جۆراوجۆر، یادی رێبه‌ری شه‌هید دوکتور قاسملوو به‌رز رابگرن، گوێ له وته‌کانی بگرنه‌وه، وته‌کانی به کورته‌نامه (sms) بۆ دۆستان وناسیاوان بنێرن، شانبه‌شانی کاری ته‌بلیغیی جۆراوجۆر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی کوردستان بکه‌ن، بچنه سه‌ر گڵگۆی شه‌هیده‌کان و وه‌فاداریی خۆتان به ئامانجه‌کانیان دووپات بکه‌نه‌وه.
4- شه‌وی 22 له‌سه‌ر 23ی پووشپه‌ر، کاتژمێر 10ی شه‌و به کاتی تاران، چرای ماڵه‌کانتان بۆ ماوه‌ی 3 ده‌قیقه به یادی تاوانی ڤییه‌ن بکوژێننه‌وه و له ماوه‌ی خامووشی دا، دروشمی"قاسملوو، قاسملوو رێگات درێژه‌ی هه‌یه" دووپات بکه‌نه‌وه.
5- له رۆژی 22ی پووشپه‌ر و رۆژانی پێشتر ودواتردا، له‌سه‌ر هه‌ست و ئاماده بن بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی هێرش وپه‌لاماری هێزه سه‌رکوتکه‌ره‌کان بۆ سه‌ر دوکان وماڵ وگیانی هه‌ر هاونیشتمانێک دا، به کۆمه‌ڵ به گژیان دا بچنه‌وه.
حیزبی دیموکراتی کوردستان، سڵاو له هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی یه‌کگرتووانه‌تان له 22ی پووشپه‌ر دا ده‌کا و له پێشه‌وه ده‌ستخۆشی به هه‌موو تاکێکی به‌شداری ئه‌م حه‌ماسه مه‌ده‌نی و سه‌رانسه‌رییه دژ به تیرورێزم وسه‌رکوتی ده‌وڵه‌تی ده‌ڵێ.
ده‌فته‌ری سیاسیی
14ی پووشپه‌ری 1390
5ی ژوئییه‌ی 2011