رێکەوتننامەی ئەلجەزائیر

رێکەوتننامەی ئەلجەزائیر

رێکەوتننامەی ئەلجەزائیر  چیە؟  لایەنە مێژوویەکانی؟ معاهدە نێودەولەتیەکانی چین؟ 

لایەنە یاسایەکانی ئەم رێکەوتننامەیە ئەلجەزائیر؟ ئاکامەکانی ئەم رێکەوتنامەیە چیە؟

نووسینی: عومەر باڵەکی


لەمێژووی  هەرنەتەوەیەک دا زۆرن ئەو ڕووداوانەی کە بوونەتە مادەتاریخ و چارەنووسی ئەونەتەوەیان لە گەردوونەی زەمان دا بەشێوەیەکی نەخوازراو گۆریوە مێژووی پڕلەهەوراز ونشێوی نەتەوەی کوردیش بێ‌ بەری نیە لەو ڕۆژانە کە خوڵقێنەری کارەساتی گەورە بوون بە شێوەیەک کە کاریگەریان بۆ ساڵیانیکی دور و درێژلەسەرچارەنووسی کوردلەدوای خۆیان بەجێ‌ هێشتووە.یەکێک لەو ڕووداوانە کە چارەنووسی بەشێک لەنەتەوەی کوردی لە باشووری کوردستان بە ئاقارێکی دیکەدا بردوتەنانەت کاریگەری سلبی لەسەرپارچەکانی دیکەی کوردستانیش دانا, ڕۆژی 6مارسی 1975بوو.کەلەوڕۆژەدا رێککەوتنە شومەکەی نێوان شای ئێران و سەدام حوسێن مۆرکرا. شای ئێران هەتا ئەو کات خۆی بە دۆستی کورد دادەنا وپشتوانیی لەشۆرشەکەی دەکرد بەڵام لەبەرامبەربڕە خاکێک(ئەرزێک)وئیمتیازێکدا پشتی کورد وشۆرشەکەی چۆڵا کرد و سەدام حوسێن و حیزبەکەی (بەعس)کەخۆی بە نوینگەونوێنەری ناسیۆنالیزمی عەرەب دادەنابۆلەنێوبردنی جوڵانەوەی کورد دەستی لەخاکی عەرەب هەڵگرت.

ادامه مطلب ...

دابەش کردنی دەسەڵات یان دیکتاتۆڕی موتڵەق

دابەش کردنی دەسەڵات یان دیکتاتۆڕی موتڵەق

avatar
عومه‌ر باڵه‌کی
رێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران کە بەدوای ڕووخانی سیستمی پاشایەتی لە ئێراندا هاتە سەر دەسەڵات، شێوە سیستمێکی لە ئیدارەکردنی وڵاتدا بەکارهێناوە کە یا هەر وێنەی لە جیهانی ئێستادا نییە یا ئەگەر هەبێ‌ ئەوەندە دەگمەنە کە بۆ باس کردن نابێ‌.
ئەو رێژیمە هەر لە سەرەتاوە لەگەڵ دێموکڕاسی‌و مافی مرۆڤ دژایەتی هەبووە‌و هەیە، پێناسەکانی بۆ دێموکڕاسی‌و مافی مرۆڤ ئەو پێناسانە نین کە لە جیهانی ئێستادا باون‌و زۆربەی وڵاتە پێشکەوتووەکانی جیهان کاریان پێ‌ دەکەن، هەر بۆیە لە سیستمی دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامی نابێ‌ چاوەڕوانیمان هەبێ‌ کە مافی مرۆڤ بپارێزێ‌. بۆ باشتر ڕوون بوونەوەی ئەو مەسەلەیە، جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان(تفکیک قوا) لە کۆماری 

ادامه مطلب ...

عومەر باڵەکى: پارلەمانى کوردستان دەتوانێ بڕیار لە سەر رۆژی....

avatar

عومەر باڵەکی

عومەر باڵەکى: پارلەمانى کوردستان دەتوانێ بڕیار لە سەر رۆژی پێشمەرگەی کوردستان بدا


دیمانە - ئازاد عەبباسیان: عومەر باڵەکى زیاتر لە چارەگە سەدەیەکە لە نێو ریزى تێکۆشەرانى نەتەوەکەی دا حزوورى هەیە و لە مەیدانى شۆڕش و بەرخودان و لە سەنگەرى دژ بە داگیرکەرانى نیشتمانەکەمان دا سیمایەکی ناسراو و ناوێکی دیارە. ئەو هەر لە سەرەتاى تەمەنى لاوەتى دا رووى کردۆتە ریزى هێزى پێشمەرگەى دێموکرات و دواتر وەک فەرماندەیەکی کارامەی هێزی پێشمەرگە دەرکەوتووەو لە پێناو ئامانجەکانی نەتەوەکەی دا شاخ و گوند و شار و ناوچەکانی کوردستانی پێوا و بە سەدان  

ادامه مطلب ...

ئه‌ندێشه‌کانی ئیمپراتۆرێک

ناوی کتێب: ئه‌ندێشه‌کانی ئیمپراتۆرێک  . بابه‌ت: مێژوویی  . وه‌رگێڕانی: عومه‌ر باڵه‌کی

چاپ: یه‌که‌م 2008 هه‌ولێر   . دیزاین: ئا. باڵه‌کی   .  چاپخانه‌: رۆژهه‌ڵات ـ هه‌ولێر

مافی له‌چاپدانی پارێزراوه‌ بۆ وه‌رگێری کتێب 


بۆ داونلۆد کردنی کتێبی ئه‌ندێشه‌کانی ئیمپراتۆرێک ئێره‌ کلیک بکه‌..



ادامه مطلب ...

عومه‌ر باڵه‌کی: ده‌به‌رکردنی لیباسی کوردی و دانیشتن له‌ مه‌جلیس نا

عومه‌ر باڵه‌کی: ده‌به‌رکردنی لیباسی کوردی و دانیشتن له‌ مه‌جلیس نابێتە نوێنەرایەتی بۆ خەڵک

30 Sep 2011
avatar
رۆژهه‌ڵات تایمز ـ ناوه‌ندی هه‌واڵ: لە کاتێک دا خەڵکی ئێران و لەوانە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان لە وادەی هەڵبژاردنەکانی پارلمانی داهاتوو نیزیک دەبنەوە، عومەر باڵەکی ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان روانگەی خۆی لە سەر نوێنەرە کوردەکان لە پارلمانی داهاتووی ئێران دەردەبڕێ و دەڵێ: له‌ ئێراندا به‌ مه‌جلیس ده‌ڵێن خانه‌ی میلله‌ت، خانوی میلله‌ت بەو واتەیە کە ئەو کەسەی دەچێ لەوێ دادەنیشێ‌ نوێنه‌ری میلله‌ته بەڵام ده‌به‌رکردنی لیباسی کوردی و دانیشتن له‌ مه‌جلیس بە تەنیا نابێتە نوێنەرایەتی بۆ خەڵک.
ادامه مطلب ...

هەڵوێستمان لە بارەی نوێترین هێرشی نیزامیی کۆماری ئیسلامی

بەیاننامە: هەڵوێستمان لە بارەی نوێترین هێرشی نیزامیی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ناوچه‌ سنوورییه‌کانی هەرێمی کوردستانەوە 
20 / 7 / 2011
ماوەی چەند رۆژێکە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی، وێڕای تۆپباران، هێرشێکی نیزامییشی لە چەند خاڵەوە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان دەست پێ کردوە. بیانووی کۆماری ئیسلامی بۆ ئەم هێرش و دەستدرێژییە ئاشکرایە، بوونی هێزەکانی "پەژاک" لەو ناوچانەیه‌. بەڵام راستیی مەسەلەکە ئەوەیە لەو کاتەوە کە خەڵکی باشووری کوردستان ئازادن و خاوەنی 

ادامه مطلب ...

سوپاسنامه‌

سوپاسنامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان له‌ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ مانگرتنی رۆژی 22ی پووشپه‌ڕدا 
14 / 7 / 2011

ئه‌مساڵیش 22ی پووشپه‌ڕ ساڵرۆژی تێرۆری رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان بووه‌ته‌ به‌ رۆژی ده‌ربڕینی بێزاری له‌ تێرۆریسمی ده‌وڵه‌تی و سیاسه‌ته‌ سه‌رکوتکه‌رانه‌کانی کۆماری ئیسلامی. ئه‌مساڵیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ کۆماری ئیسلامی له‌ ترسی مانگرتنی یه‌کگرتووانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌ چه‌ند رۆژ 

ادامه مطلب ...

بانگه‌واز

بانگه‌واز: 22ی پووشپه‌ر، رۆژی بێزاری ده‌ربرین له‌ تیرۆریزمی ده‌وله‌تی
5 / 7 / 2011

خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان!
رێکخراوه‌ مه‌دنییه‌کان و سه‌رجه‌م چالاکانی خه‌باتی مه‌ده‌نی له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!
ئۆگرانی دادپه‌روه‌ری، ئاشتی ومافی مرۆڤ!

له‌ به‌ره‌به‌ری 22ی پووشپه‌ری 1390، 22 ساڵه‌ی تیرۆری رێبه‌ری ئاشتیخواز، دوکتور عه‌بدولره‌حمان قاسملوو دا، که‌سایه‌تیی به‌ هه‌ڵوێست و تیکۆشه‌ری شێلگیری داکۆکی له‌ مافه‌ئینسانییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، به‌ڕێز 

ادامه مطلب ...

نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک...


نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک...

 

 

نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک، ههوڵێکی دیکهیه بۆ گهیاندنی ئامۆژگارییهکانی رێبهرێک که بۆ گهل ژیا و بۆ گهل مرد. ئهم پهیڤانهی که کۆمهلێکی بچوکن له  سهدان پهیڤی تر، که له لاپهره و کاسێتهکان دا ماون بهڵام وهک سهرهتایهک بۆ کارێکی گهوره دهستپێکێکی باشه، هیوادارم که نهوهی داهاتوو ئهگهر تاکو ئیستاش نهیتوانیوهکەڵکی باش لە ووته باشهکان وهربگرێ هیوادارم له داهاتوودا بیانکاته سهر مهشقی ژیانی خۆیان، لانیکهم نەوەی تازە بزانێت کە رێبەرانمان لە پێشوادا چیان گوتووە بتوانن ئەم پەیڤانە بە باشترین شێوە کەڵک لێ وەربگرن و گەورەیی د. قاسملوو لە پەیڤەکانیدا ببینەوە.

ئەم نامیلکەیە سەرەتا بە شێوەی ئەلیکترۆنی بڵاودەکرێتەوە و لە ماوەیەکی نزیک دا داوی ئەوەی کە گۆرانکاری پێویستی تێدا ئەنجامدارا، بە چاپ دەگەیەنرێ، هیوادارم کە دڵسۆزانی گەل و دڵسۆزانی د. قاسملوو لەم هەنگاوەدا هاوکارم بن.

ئاگری باڵەکی

  بۆ داونلۆد کردنی ئێرە کلیک بکەن نامیلکەی پەیڤەکانی رێبەرێک...


ادامه مطلب ...

به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک : فشار هێنان بۆ سەر موجاهیدین،..

به‌یاننامه‌ی ده‌فته‌ری سیاسیی حدک : فشار هێنان بۆ سەر موجاهیدین، کادۆیەکە بۆ کۆماری ئیسلامی
27 / 6 / 2011

حەوتووی رابردوو دوای گەڕانەوەی وەزیری دەرەوەی عێڕاق لە سەفەری تاران دەوڵەتی عێڕاق جارێکی دیکەی رای گەیاند کە رێکخراوی موجاهیدین خەڵقی ئێران دەبێ کەمپی ئەشرەف لە رۆژهەڵاتی بەغدا چۆڵ بکا و هەتا کۆتایی ساڵی 2011ی زایینی هەموو ئەندامانی ئەو رێکخراوە خاکی عێراق بەجێ بێڵن. ئەمجارەیان بە رواڵەت میکانیزمێکی گونجاوتر بۆ جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارە دۆزراوەتەوە و پێشنیار کراوە 

ادامه مطلب ...

په‌یامی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌وپه‌یمانیی کورده‌کا

په‌یامی پیرۆزبایی به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی هه‌وپه‌یمانیی کورده‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ پارلمانییه‌کانی تورکیه‌دا 


 دۆستانی هێژا له‌ به‌ره‌ی ره‌نج، ئاشتی و دێموکراسی!

له‌گه‌ڵ سڵاو و رێز
له‌لایه‌ن ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه‌ به‌ بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی به‌رچاوتان له‌ هه‌ڵبژاردنه پارلمانییه‌کانی تورکیه‌دا گه‌رمترین پیرۆزباییتان لێ ده‌که‌ین. ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌، بێگومان به‌رهه‌می 

ادامه مطلب ...

کتێبی کۆمەڵناسی شەڕ

کتێبی کۆمەڵناسی شەڕ  

نووسینی: ئەنتۆنی گدێنز

وەرگێرانی:عومەر باڵەکی 

بۆ وەرگرتنی کتێبەکە ئێرە کلیک بکە : کۆمەڵناسی شەڕ

ادامه مطلب ...

ئیعدام له‌ نیزامی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ دا


ئیعدام له‌ نیزامی‌ کۆماری‌ ئیسلامی‌ دا که‌ره‌سه‌ی‌ سه‌قامگیر کردنی‌ ده‌سه‌ڵات یا دیفاع له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیزام
عومه‌ر باڵه‌کی‌
ئه‌گه‌ر بمانهه‌وێ‌ وه‌لامی‌ ئه‌م پرسیاره‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بده‌ینه‌وه‌ ده‌بێ‌ له‌ پێشه‌کی‌ دا پێناسه‌یه‌ک بۆ تاوان بکه‌ین و له‌دوایی‌ دا بزانین چ تاوانێک به‌پێی‌ یاسا و به‌پێی‌ شه‌ریعه‌تی‌ ئیسلامی‌ حوکمی‌ ئیعدامی‌ هه‌یه‌ که‌ ده‌سه‌لاتداران ئێران خۆیان به‌ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ یاساکانی‌ خوا له‌سه‌ر زه‌وی‌ داده‌نێن.تاوان به‌چێ‌ ده‌گوترێ‌؟تاوان دیارده‌یه‌کی‌ کۆمه‌لایه‌تیی‌ مه‌ترسیداره‌که‌ کۆمه‌ڵگه‌ی‌ مرۆڤایه‌تی‌ له‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ تێ ده‌کۆشێت و له‌ دژی‌ خه‌بات ده‌کا. له‌ دوای‌ دروست بوونی‌ ده‌وڵه‌ت، به‌ربه‌ره‌کانی‌ له‌گه‌ڵ تاوان که‌وتۆته‌ ئه‌ستۆی‌ ده‌وڵه‌ت 
ادامه مطلب ...

خه‌بات و تێکۆشانی کاک عومه‌ر باڵه‌کی


هه‌یاس کاردۆ
باریکه‌ رێی نێوان ماڵان و سه‌ر "چاک"ی، وه‌ک مارێکی ره‌ش خوار و پێچه‌ی دابوویه‌. ئه‌و رۆژه‌ش وه‌ک هه‌موو رۆژانی زیاره‌ت، ریزی نه‌پچڕاوه‌ی باوه‌ڕمه‌ندان رێچکه‌ی به‌ره‌و گردیان گرتبوو هه‌تا ده‌گه‌ڵ "پیر"ی خۆیان راز و نیاز بکه‌ن. هه‌ر که‌س ئاواتێکی هه‌بوو: کیژان و کوڕانی گه‌نج بۆ گه‌‌یشتن به‌ دڵدار داوای یارمه‌تی یان له‌"پیر" ده‌کرد. به‌ساڵدا چوان دوعای دوور بوون له‌به‌ڵا و موسیبه‌تیان ده‌کرد. نوێ بووکان چاوه‌ڕیی یه‌که‌م منداڵی کوڕ بوون. 

ادامه مطلب ...

به‌یاننامه‌ به‌ بۆنه‌ی کۆتایی‌هاتنی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حدک

به‌یاننامه‌ به‌ بۆنه‌ی کۆتایی‌هاتنی کۆنگره‌ی پازده‌یه‌می حیزبی دیموکراتی کوردستان
30 / 5 / 2011

خه‌ڵکی خه‌باتگێری کوردستان!
تێکۆشه‌ران! ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستان!
ئۆگرانی حیزبی دیموکرات له‌ کوردستان، ئێران و سه‌رانسه‌ری جیهان!

به‌ خۆشحاڵییه‌وه‌ راده‌گه‌یه‌نین که‌ پازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی حیزبی دیموکراتی کوردستان، دوانیوه‌ڕۆی 8ی جۆزه‌ردان(29ی مای 2011)، به‌سه‌ر که‌وتنه‌وه‌ کۆتایی به‌ کاره‌‌کانی هێنا.

ادامه مطلب ...